ئه‌وروپا: به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌وه ده‌یان كه‌س ڕه‌ق بوونه‌وه
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینو سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌وروپای گرتۆته‌وه، ده‌یان كه‌س ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه‌و وڵاتانی باكووری ئه‌وروپاش، ڕێوشوێنی به‌په‌له ده‌گرنه به‌ر.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی جیهان بڵاویان كرده‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی چه‌ند وڵاتێكی باكووری كیشوه‌ری ئه‌وروپای گرتۆته‌وه، ژیانی زۆرێك له هاوڵاتییانی ئه‌و ناوچانه، كه‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان: لانی كه‌م 20 كه‌س له پۆڵه‌نداو ئیتاڵیا، به‌هۆی سه‌رمای زۆر‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رماوه، ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانی تریش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
سه‌رچاوه كه‌شناسییه‌كان ڕوونیان كردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی سه‌رمایه‌وه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئه‌وروپا، پله‌ی گه‌رما بۆ خوار 20 پله‌ی ژێر سفر دابه‌زیوه، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بوه.
به‌رپرسانی وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا، هۆشدارییان داوه‌ته هاوڵاتییان به‌وه‌ی، له ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌و بۆ كاری پێویست نه‌بێت نه‌چنه ده‌ره‌وه، به‌تایبه‌ت ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان‌و شوێنه دووره ده‌سته‌كان‌و وتوشیانه: پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆلی سه‌رماكه تا چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌رده‌وام بێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان، به‌رز ببێته‌وه.
٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:١٣
News ID: 803535
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی به‌فربارینو سه‌رماو سۆڵه‌یه‌ی چه‌ند وڵاتێكی كیشوه‌ری ئه‌وروپای گرتۆته‌وه، ده‌یان كه‌س ڕه‌ق بوونه‌ته‌وه‌و وڵاتانی باكووری ئه‌وروپاش، ڕێوشوێنی به‌په‌له ده‌گرنه به‌ر